مه‌سعود حه‌یده‌ر: له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی فوئاد حوسێن به‌هێزترین كاندیده
مه‌سعود حه‌یده‌ر: هه‌ركه‌سێك له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه پشتگیری بكرێت ئێمه‌ش پشتویانی لێ ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا دووپاتیكرده‌وه، ئێمه دوای سه‌ردانمان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی عێراق، له سه‌ركرده‌كانی شیعه و سوننه ئه‌و تێڕوانینه‌مان لا درووست بوو، كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئیستحقاقی پێكهاته‌ی كورده و ناكرێت ته‌نیا له ده‌ستی حزبێكی سیاسی‌دا بێت، بۆیه پێویسته فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له كه له‌به‌یاننامه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیدا به‌ڕۆنی دیاره.
له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، مه‌سعود حه‌یده‌ر جه‌ختی كرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌و تێڕوانینه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌دا بووه‌ته به‌رچاوڕوونی، سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق فوئاد حوسێن وه‌ك كاندیدی كورد به‌كه‌سێكی شیاو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌زانن و پشتگیریشی لێ ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكرێت، پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش پشتگیری لێ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی دواتر له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش پشتگیری لێ بكرێت.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی شاندی پارتی دیموركاتی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دۆستی عێراق و گه‌لی كوردیشن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، قۆناغی ئێستای عێراق پێویستی به سه‌قامگیری هه‌یه و ده‌بێت كه‌سانێك له ده‌سه‌ڵات بن كه پشتیوانی سیاسی به‌هێزیان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كێشه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆی عێراقیش چاره‌سه‌ر بكرێن و له داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵویستی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیش له‌باره‌ی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق مه‌سعود حه‌یده‌ری دووپاتیكرده‌وه، "سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م سه‌ركرده و لایه‌نه‌كانی عێراق، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێش وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمای كورد سه‌یر ده‌كرێت به‌چاوی مه‌رجه‌ع و ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی كورد مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و دۆستانه‌ی كورد و وڵاتانی دیكه‌ش كه هاوكاری كورد و عێراق ده‌كه‌ن، له‌و باوه‌ڕه‌دان، پێویسته كۆده‌نگی سیاسی كورد له‌سه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌بێت"، گوتیشی: "له‌مباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌ی سه‌رۆك بارزانی زۆر روونه و ئامانجی سه‌ره‌كیشی ئه‌وه‌یه ئه‌م ئیستحقاقه هی كورده و پێوه‌یسته هه‌ر كوردیش ده‌ستنیشانی بكات و بڕیار بدات، كێ نوێنه‌ری ده‌بێت و كێ ده‌بێته كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته، له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته كۆده‌نگی كورد له‌وباره‌یه‌وه هه‌ربێت".
سه‌باره‌ت به‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌باره‌ی پاشینه‌ی خێزانی و كه‌سایه‌تی فوئاد مه‌عسوم بڵاوكرایه‌وه، مه‌سعوود حه‌یده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی ساخته‌ی دوور له به‌ها ئیتێكییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی و عێراقی و بگره به‌هاكانی ئاینیش، هه‌ندێ پروپاگه‌نده‌ی زۆر ناشیرین له‌باره‌ی دكتۆر فوئاد حوسێن بڵاو كرانه‌وه، له رۆژانی رابردوودا هه‌م خۆی و هه‌م ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ندامانی شانده‌كه راستییه‌كانمان بۆ رای گشتی عێراق روونكرده‌وه، جگه له‌و مێژووه‌ش كه دكتۆر فوئاد هه‌یه‌تی له كاروباری سیاسی و رۆڵی له مه‌یدانی سیاسی عێراق، ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش بوو رۆڵه‌كه‌ی دیاربوو".
حه‌یده‌ر گوتی: "له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی سیاسی عێراق ئه‌وه ده‌زانن فوئاد مه‌عسووم كه‌سێكی حزبی نییه و كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆیه و له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و كوردیش وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك دوور له هه‌ژموونی حزبی كاری كردووه خاوه‌ن سروشت و كه‌سایه‌تییه‌كی میانڕۆیه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێستا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی فوئاد حوسێن به‌هێزترین كاندیده بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، به‌ڵام فاكته‌ری سه‌ره‌كی و گرنگترین هۆكاریش ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك له‌لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆكه‌وه كاندید بكرێت و پشتیوانی كرابێت، ئه‌وا ئێمه‌ش پشتویانی لێ ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كاریزماییه‌ی له كه‌سایه‌تی سه‌رۆك بارزانیدا هه‌یه، هه‌میشه رۆڵی به‌رچاوی له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كاندا هه‌بووه".
H.B