"ههر كهسێك وڵاتینامهی ساختهی پێبگیرێت سزادهدرێ"
زۆرێك لە دەنگدەران ناویان نییە
K24 - سلێمانی
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی، ژمارەیەك لە دەنگدەر لە سلێمانی ههوڵی بهكارهینانی رەگەزنامە (جنسیە) و ناسنامەی باری شارستانی ساختەیانداوه و بهرپرسی راگهیاندنی كۆمسیۆن له سلێمانی دهڵێت، ههر كهسێك به وڵاتینامهی ساختهوه بگیرێت سزادهدرێت".
ژیار جەلال، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "ئیجرائات بەرامبەر ئەو كەسانە دەكرێت كە رەگەزنامە و ناسنامەی ساختەیان لێبگیرێت و سزا دەدرێن. دوایین رێنماییەكانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران كە دەڵێ بە رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی دەنگبدەن ھەر بۆ ئەوەبوو".
لەبارەی كێشەی دیارنەبوونی ناوی بەشێك لە دەنگدەران گوتی: "پێشتر زۆرمان بە ھاووڵاتییان گوت، كە سەردانی بنكەی تۆماری دەنگدەران بكەن، بۆ ئەوەی لەناوەكانیان دڵنیابن، بەڵام كەمتەرخەمیان كرد".
بەگوێرەی زانیاری پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی، یەكێك لە كێشەكانی پرۆسەی دەنگدان لە سلێمانی ئەوەیە زۆرێك لە دەنگدەران ناویان نییە.