له هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ناسنامه‌ی ساخته‌دا ده‌گیرێت
راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، چه‌ند ناسنامه‌یه‌كی ساخته ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، كه پێناسی باری شارستانی و پێناسی كۆمیسیۆنی باڵان.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت راشیگه‌یاند، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ساختانه دوو ناسنامه بوونه و راده‌ستی كۆمیسیۆنی باڵا ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وانیش به گوێره‌ی مادده‌ی 57ی ئه‌و یاسایه‌ی كاری پێده‌كه‌ن، لێپێچینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێكاریان گرته‌به‌ر و راده‌ستی پۆلیسیان كرده‌وه، به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری، رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، رێگه‌نه‌دراوه هیچ هێزێك جگه له پۆلیس و ئاسایش كه ئه‌ركیان پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدانه، هیچ هێزێكی دیكه بوونیان هه‌بێت.
ئ. م