به ڤیدیۆ.. ساتی هێرشی هێزه چه‌كداره‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له سلێمانی
"سندووقهكانییان شكاندووه و ده‌نگییان تێكردووه"
K24 - سلێمانی:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ساتی هێرشی هێزه چه‌كداره‌كه‌ی یه‌كێتی نیشانده‌دات بۆ سه‌ر بنكه‌ی خه‌رمانانی شاری سلێمانی.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌كداران له ده‌ره‌وه‌ی پۆلێكن و كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنیش له‌ناو وێستگه‌یه‌ك ده‌رگاكه‌یان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگریان لێبكه‌ن، به‌و پێیه‌ی پێشتر سندووقه‌كانی ده‌نگدانی وێستگه‌كانی دیكه‌یان شكاندووه.
چه‌كدارانیش هه‌وڵی شكاندنی ده‌رگاكه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بچنه ناو وێستگه‌كه، به‌ڵام كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن، به توندی ده‌رگاكه‌یان گرتووه.
به گوێره‌ی گوته‌ی چاودێرێكی قه‌واره‌یه‌كی سیاسییش، پێشتر هێزێكی یه‌كێتی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری سلێمانی و په‌لاماری چاودێری لایه‌نه‌كان و كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ده‌ده‌ن و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده‌ی له‌سه‌ر سندوقه‌كه بووه‌و دواتر سندووقه‌كه‌یان بردووه و ده‌نگی ساخته‌یان خستووه‌ته ناوی.
هێزه‌كه په‌لاماری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییهكانیانداوه له بنكه‌ی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ر له گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشكی سلێمانی و ئه‌و هێزانه‌ی پۆلیسیش له‌و ناوه‌دا بوون هیچ كارێكیان نه‌كردووه. په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی ده‌ڵێت: "هێزه‌كه بنكه‌كه‌یان تێكداوه‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان راگرتووه.
هێرشی چه‌كداران بۆ بنكه‌ی خه‌رمانان له سلێمانی
چاودێرێكی قه‌واره‌ی سیاسی باسی هێرشی چه‌كدارانی یه‌كێتی ده‌كات بۆ سه‌ر بنكه‌ی ده‌نگدانی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ر له كارێزه‌وشك