پارتى دژى ساختهكارييهكانى سنوورى سلێمانى هاته ده‌نگ
هه‌وڵى جدى بۆ ساخته‌كارى له ئارادايه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، رايگه‌ياند، هه‌وڵى جدى بۆ ساخته‌كارى له ئارادايه و كهشوههوايهك درووستكراوه، كه رێز له ئيراده‌ى خه‌ڵك نه‌گيرێت.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له سلێمانى رايگه‌ياند، فه‌وزايه‌كى سياسييان خوڵقاندووه و ئه‌مڕۆش به هێزێكى زۆرى ئه‌منييه‌وه پێشێلكارى گه‌وره كراوه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پارتى هه‌ڵوێستى جدى ده‌بێت و پێويسته هه‌موو لايه‌نه‌كان رێز له بڕيار و رێنماييهكانى كۆميسيۆن بگرن.
شه‌وى رابردوو كۆميسيۆن ژماره‌يه‌ك بڕيار و رێنمايى ده‌ركرد و دواى راگه‌يه‌ندراوى كۆميسيۆن يه‌كێتى هۆشدارى دا له روودانى پشێوى و ئاژاوه له ناوه‌نده‌كانى ده‌نگداندا.