گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن راگه‌یاند
"ژماره‌یه‌كی زۆر ره‌گه‌زنامه‌ی ساخته ئاماده‌كرابوون"
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، رێكخه‌ری ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووپاتیكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌كه‌یان له 100% له‌گه‌ڵ ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ن كه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ركراون.
له‌باره‌ی ئه‌و پشێوی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر وێستگه‌كانی ده‌نگدانیش، كه له ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ده‌نگدان له سنووری پارێزگای سلێمانی روویاندا، ئیسماعیل نامیق گوتی: "ئێمه پشێوی و ناسه‌قامگیری پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌رانسه‌ی كوردستان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و رێوشوێنی پێویستیش به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكاری و ساخته‌كاریانه ده‌گرینه به‌ر، كه له‌و بنكانه كراون".
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كرد، "ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌یه‌وێت پشێوی بنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه له‌و پشێوییه سوودمه‌ند بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و رێوشوێن و رێنماییانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌ركراون، له هه‌ر بنكه‌یه‌ك پێشێلكاری بكرێت و پشێوی درووستبكرێت ئه‌وا به‌زیانی ئه‌و لایه‌نه‌ش ته‌واو ده‌بێت، چونكه سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه و نه‌خۆی سوودی لێ وه‌رده‌گرێ و ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌ش به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت كه مومامه‌ره‌سه‌ی مافی دیموكراسی خۆی كردووه و به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا كردووه".
سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆنیش كه شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند، "نابێت ته‌نیا به ره‌گه‌زنامه یانیش ناسنامه‌ی باری شارستانی ده‌نگبدرێت و پێویسته ده‌نگده‌ر هه‌ردوو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێبێ"، رێكخه‌ری ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتی: "كۆمسیۆن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه بۆ ده‌ركردنی هه‌ر رێنماییه‌ك و بڕیارێك، ئه‌و رێنماییانه‌ی شه‌وی رابردووش ده‌ریكردوون، دڵنیاین بۆئه‌وه‌یه رێگری له پێشێلكاری و ساخته‌كاری بكات، بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌مه رێوشوێنی زۆر یاسایین و له 100% له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی كۆمسیۆنین، به‌تایبه‌ت كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو، لایه‌نێكی سیاسی ژماره‌یه‌ك ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ساخته‌ی ئاماده كردووه، بۆئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان ساخته‌كاری پێ بكات".
H.B