ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان داخران و پرۆسه‌ى ده‌نگدان كۆتاييهات
كاتژمێر 6ى ته‌واو پرۆسه‌ى ده‌نگدان كۆتاييهات
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان، كۆتايهاتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى راگه‌ياند.
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى 111 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
شێروان زرار، گوته‌بێژى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن له‌و باره‌يه‌وه كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا.
شێروان زرار گوتى: ئه‌م پرۆسه‌يه خاڵى نه‌بوو له كه‌موكورتى.
گوتيشى: ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران بڕيارى داوه به‌دواداچوون بۆ هه‌ر پێشێلكارييه‌ك بكات كه روويدابێت.
دووپاتيشيكرده‌وه، كاتژمێر 6ى ته‌واو پرۆسه‌ى ده‌نگدان كۆتايى پێ دێت و هه‌ر بنكه‌يه‌كى ده‌نگدان ئه‌گه‌ر دانه‌خرێت، رێككارى زۆر توند دژى كارمه‌ندان ده‌گيرێته به‌ر.