يه‌كێتى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند
K24 – هه‌ولێر:
كەمێك پێش ئێستا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: یەكێتی ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە.
سايتى ره‌سمى يه‌كێتى پى يو كه‌ى ميديا، له هه‌واڵى ژماره (124321) هه‌واڵى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى له زارى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى يه‌كێتى له كاتێكدايه هێشتا ئه‌نجامى به‌رايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن رانه‌گه‌يه‌ندراوه.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ى يه‌كێتى له سه‌روبه‌ندى داخستنى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان دێت.
ئه‌مڕۆ لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، يه‌كێتييان به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى تۆمه‌تبار كرد.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا هێزێكى يه‌كێتى له گه‌ڕه‌كى كارێزه وشكى شارى سلێمانى هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر ناوه‌ندێكى ده‌نگدان و ئه‌شكه‌نجه‌ى ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندى كۆميسيۆنيان دا.
شێروان زرار، گوته‌بێژى كۆميسيۆن ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، واده‌ى ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه و كاتژمێر 6ى ئێواره ده‌رگاى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان داده‌خرێت.
شه‌وى رابردوو كۆميسيۆن ژماره‌يه‌ك بڕيار و رێنمايى ده‌ركرد و دواى راگه‌يه‌ندراوى كۆميسيۆن يه‌كێتى هۆشدارى دا له روودانى پشێوى و ئاژاوه له ناوه‌نده‌كانى ده‌نگداندا.