دەنگەكانی زیاتر لە 900 بنكە جیاكراونەتەوە

كۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەكان بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24ی رایگەیاند: "لەکۆی 1260 بنکەی دەنگدان، ئەنجامی 947 بنکەی دەنگدان یەکلایی کراونەتەوە و دەنگدانی 313 بنکەی دیکە ماون، ئومێد دەكەین تا ئێوارەی ئەمڕۆ بتوانین ئەنجامی ھەموو بنكەكانمان پێبگات".

گوتەبێژی کۆمسیۆن گوتیشی: "تاوەکو هەژمارکردنی دەنگەکان تەواو نەبێت ناتوانی هیچ ئەنجامێک رابگەیێنین".

ئاماژەی بەوەشدا: "کۆمسیۆن لەو ئەنجامانە بەرپرسیار نییە، کە لەلایەن میدیاکان یاخود دەزگای هەڵبژاردنی لایەنەکان بڵاودەکرێتەوە".

شێروان زرار، راشیگەیاند: "ھەركاتێك ھەموو ئەنجامەكان گەیشتنە كۆمسیۆنی باڵا، ئەنجامە بەراییەكان بڵاودەكەینەوە".