ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ئه‌نجامى ده‌نگدانى راگه‌ياند
زانيارييه‌كان له رێى بريكاره‌كانى پارتييه‌وه دهستكهوتوون
K24 – هه‌ولێر:
خه‌سرۆ گۆران، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ديموكراتى كوردستان، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌نجامى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئهيلوولى تايبه‌ت به پارتى ديموكراتى كوردستان راگه‌ياند و دووپاتيكرده‌وه، ئه‌و ئه‌نجامه له رێى بريكاره‌كانى پارتييه‌وه دهستكهوتوون و ئه‌نجامى ره‌سمى ته‌نيا له لايه‌ن كۆميسيۆنه‌وه راده‌گه‌يه‌نرێت.
خه‌سرۆ گۆران گوتى: كۆى 1260 بنكه‌ى ده‌نگدان، زانياريان به‌ده‌ست گه‌يشتوون، جگه له 265 بنكه كه زۆربه‌يان له سلێمانين و به هۆى ره‌وشى دوێنێ ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان له سلێمانى نه‌توانراوه ئه‌نجامه‌كان بگه‌ن و ته‌نانه‌ت نه‌دراونه‌ته كۆميسيۆنيش، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ياسايه و ئێمه سكاڵامان تۆمار كردووه و هيوادارين كۆميسيۆن وه‌ڵامى سكاڵاكانمان بداته‌وه و قبوڵيش ناكه‌ين مافمان بفه‌وتێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له سه‌دا هه‌شتاى ده‌نگه‌كانمان جياكردووهتهوه، ته‌نيا 20 له سه‌دى ده‌نگه‌كان ماوون و جيانهكراونهتهوه و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى له‌به‌رده‌ستمانه ئه‌نجامى كۆى گشتى له‌سه‌دا هه‌شتاى ده‌نگدانه.
روونيشيكرده‌وه، له رێژه‌ى له سه‌دا هه‌شتاى ده‌نگه‌كان پارتى توانيويه‌تى 570 هه‌زار ده‌نگ كۆبكاته‌وه و ئه‌مه‌ش واته له سه‌دا 45ى كۆى ئه‌و ده‌نگانه و جارێ 20 له سه‌دى ده‌نگه‌كان ماوون، ره‌نگه دواى يه‌كلابوونه‌وه‌ى ئه‌وانيش رێژه‌ى پارتى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: به پێى پێشبينى ئێمه له سه‌رووى 40 له سه‌دى ده‌نگه‌كان ده‌هێنين و ره‌نگه له نێوان سه‌دا 41 بۆ سه‌دا 44ى ده‌نگه‌كان ده‌هێنين.
خه‌سرۆ گۆران گوتيشى: ئه‌مه سه‌ركه‌وتنه بۆ پارتى و ئێمه دڵخۆشين به‌و ئه‌نجامانه.