ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران خولى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بۆ پاڵێوراوانى سه‌رۆك كۆماريى ده‌كات
23 كه‌س خۆيان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى پاڵاوتووه
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره كاتژمێر هه‌شتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا خولى يه‌كه‌مى ده‌نگدان بۆ كانديدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه بچێت.
تا ئێستا 23 كه‌س خۆيان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى پاڵاوتووه. له‌و ژماره‌يه‌ش 7 پاڵێوراويان كوردن.
پارتى ديموكراتى كوردستان، به كانديدكردنى فوئاد حوسێن، كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ده‌كات.
له‌و باره‌يه‌وه رێبوار هادى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، به كوردستان24ى راگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ته‌نيا باس له پرسى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كرێت.
گوتيشى: به گوێره‌ى مادده‌ى 70 له ده‌ستوورى عێراق، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌وپێيه پێويستى به 220 ده‌نگ ده‌بێت. پێشبينى ناكرێت ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه يه‌كلا بێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ خولى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بۆ پاڵێوراوه‌كان ده‌كرێت و سبه‌يش خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن له نێوان دوو پاڵێوراوى سه‌ركه‌وتوويان ده‌كرێت و كاميان ده‌نگى زياتر هێنا ئه‌ويان ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار.