شاندی پارتی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان چڕ ده‌كاته‌وه‌

له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه كۆده‌بنه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی" جێگری سه‌رۆكی پارتی لەشاری بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێرقییەکان و پاڵپشتیکردن لە فوئاد حوسێن, کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار گەیشتە بەغدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شاندەکە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح ئه‌نجامدا، دواتریش له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ كۆبووه‌وه‌ و ئێستاش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی عه‌تا له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند كاتژمیری داهاتووشدا لەگەڵ لایەنەکانی دیکە له‌ به‌غدا کۆببێتەوە.

بڕیاریشه‌ کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ببات.

ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته‌ شاری به‌غدا و، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی پشتگیریكردن له‌ فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هێز و كوتله‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه‌.

H.B