له سايهى مووشهكبارانهكهى ئێران‌دا هه‌سه‌ده پێشڕه‌وى كردووه
له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا پێشڕه‌وى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) دواى مووشهكبارانهكهى ئێران بۆ سه‌ر داعش، له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا پێشڕه‌وى كردووه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، هه‌سه‌ده دواى هێرشه مووشهكييهكهى ئێران بۆ سه‌ر رێكخراوى داعش له ناوچه‌ى ههجينى سه‌ر به دێرزوورى خۆرهه‌ڵاتى فورات پێشڕه‌وى كردووه.
دوێنێ كۆمارى ئيسلامى ئێران ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى ئاراسته‌ى باره‌گاكانى داعش له خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات له سووريا كرد.
پێشڕه‌وى هه‌سه‌ده له سه‌روبه‌ندى مووشهكبارانهكهى ئێران‌دا له كاتێكدايه، كه هه‌سه‌ده له لايه‌ن هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا هاوكارى و پڕ چه‌ك ده‌كرێن.
ئ.ر