نه‌وه‌ى نوێ هه‌ڕه‌شه‌ى بايكۆتى راگه‌ياند
بايكۆتى پرۆسه‌ى سياسى ده‌كه‌ن و ناچنه په‌رله‌مانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، سه‌رۆكى ليستى نه‌وه‌ى نوێ، شاسوار عه‌بدولواحيد رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌م جۆره بێت بايكۆتى پرۆسه‌ى سياسى ده‌كه‌ن و ناچنه په‌رله‌مانه‌وه.
شاسوار گوتيشى: "هەڵوێستێکی ئازایانەمان ده‌بێت، لەمەودا قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین، لە شەقام و هەر جێیەک بێت لەگەڵ خەڵکداین و خۆپیشاندان دەکەین و دوکان و بازاڕ دادەخەین و ماڵه‌كانى خه‌ڵك و سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ينه په‌رله‌مان".