دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار دواخرا
په‌رله‌مانتارێكی كورد: یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆك كۆمار كاندید بكات
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، محه‌مه‌د شاكر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، "به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی نه‌توانرا دانیشتنی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ببرێت و چاوه‌ڕێش ناكرێت ئه‌مشه‌و دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه بچێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی، "وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی داوایكردبوو، پارتی و یه‌كێتی یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ستنیشان بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێتی پابه‌ند نه‌بوو و سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لایه‌نه شیعه‌كانیش ده‌یانه‌وێ پارتی و یه‌كێتی له‌نێوان خۆیان رێكبكه‌ون و یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌ستنیشان بكه‌ن".
بڕیار بوو ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:00 دانیشتنێكی په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی كاندیدی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه دواخرا.
H.B