به‌شیر حه‌داد: ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدێك رێكنه‌كه‌وتن رێككاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر
"گرنگه پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ته‌نیا كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌ون"
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، پێویسته پارتی و یه‌كێتی یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق دیاری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها حه‌داد جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حزبه نه‌یانتوانی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا هه‌ندێ رێككاری یاسایی هه‌ن ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
دكتۆر به‌شیر گوتی: "پێشبینی ناكرێت له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه، چونكه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ پێدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار پێویستی به ده‌نگی یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران هه‌یه و پێویسته كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و رێژه ده‌نگه بكرێت".
بڕیار بوو ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:00 دانیشتنێكی په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی كاندیدی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی نه‌توانرا دانیشتنی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ببرێت و دانیشتنه‌كه دواخرا.
H.B