تره‌مپ بۆ شا سه‌لمان: ئێمه نه‌بين فڕۆكه‌كه‌ى خۆشت پێ ناپارێزرێت
داواى پاره‌ى له سعوودييه و پادشاى ئه‌و وڵاته كرد، له به‌رامبه‌ر پاراستنيان له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، جارێكى ديكه، داواى پاره‌ى له سعوودييه و پادشاى ئه‌و وڵاته كرد، له به‌رامبه‌ر پاراستنيان له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه.
تره‌مپ له وته‌يه‌كدا كه له ويلايه‌تى ڤێرجينياى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌شيكرد، گوتى: من سعوودييه‌م خۆش ده‌وێت. به‌يانى ئه‌مڕۆ گفتوگۆيه‌كى درێژم له‌گه‌ڵ پادشاى سعوودييه، شا سه‌لمان به ته‌له‌فۆن ئه‌نجامدا.
تره‌مپ گوتيشى: له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا به شا سه‌لمانم گوت تۆ چه‌ندين تريليۆن دۆلارت هه‌يه. خوا خۆى ده‌زانێت له سعوودييه چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر هێرشتان كرايه سه‌ر.
هه‌روه‌ها گوتى: به شا سه‌لمانم وت ئه‌ى پادشا ره‌نگه نه‌توانى پارێزگارى له فڕۆكه‌كه‌شت بكه‌يت، ئه‌گه‌ر سعوودييه رووبه‌ڕووى هێرش ببێته‌وه. به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵتانين و به‌و هۆيه‌وه ئێوه له سه‌قامگيرييه‌كى ته‌واودان. به‌ڵام ئێمه له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌نده‌مان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، كه پێويسته به‌ده‌ستمان بكه‌وێت.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ئه‌وه‌شى گوت: ئێمه پشتيوانى سوپاكانيان ده‌كه‌ين، ئێوه‌ش ده‌پرسن، بۆچى پشتيوانى سوپاى ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندانه ده‌كه‌ين؟ بابه‌ته‌كه جياوازه، ئێمه پشتيوانى ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ين كه ره‌وشێكى سه‌خت و مه‌ترسيداريان هه‌يه و ره‌نگه سه‌ربكێشێت بۆ مردنى مليۆنان كه‌س، به‌ڵام كاتێك وڵاتانێكى ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بينى وه‌ك سعوودييه، كۆرياى باشوور، ژاپۆن، كه‌واته بۆچى پشتيوانى سوپاكانيان ده‌كه‌ين؟ چونكه ئه‌وان پاره ده‌ده‌ن، كێشه‌كه ئه‌وه‌يه پێشتر كه‌س ئه‌و داوايه‌ى نه‌كردووه.
په‌يامه‌كه‌ى تره‌مپ، ئه‌وه‌ى لێده‌خوێنرێته‌وه، كه سعوودييه وڵاتێكه ناتوانێت به‌رگرى له خۆى بكات به بێ پشتيوانى ئه‌مه‌ريكا، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه نه‌ياره‌كانى سعوودييه راڤه‌يان كردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كه‌ناڵه نه‌ياره‌كانى سعوودييه ده‌ڵێن: ئه‌و قسانه‌ى تره‌مپ سوكايه‌تييه‌كى نوێيه به سعوودييه. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى تره‌مپ له نيسانى رابردوو، رايگه‌ياندبوو، وڵاتانێك هه‌ن هه‌فته‌يه‌ك به بێ پشتيوانى ئه‌مه‌ريكا ناتوانن بمێننه‌وه و پێويسته نرخى ئه‌و پاراستنه‌يان بده‌ن.
دواى ئه‌و لێدوانه‌ى مانگى نيسانى رابردووى تره‌مپ، ئه‌مه‌ريكا گرێبه‌ستێكى فرۆشتنى چه‌كى له‌گه‌ڵ سعوودييه واژوو كرد.
له وتاره‌كه‌يدا تره‌مپ ته‌نيا باسى له هاوكارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژاپۆن و كۆرياى باشوور و سعوودييه كرد، به‌و مانايه‌ى ته‌نيا چاوى له‌سه‌ر وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه نه‌ك هه‌ژاره‌كان.
سعوودييه له‌و بڕوايه‌دايه، ئێرانى شيعى به‌رده‌وام چاوى له‌سه‌رييه‌تى، هه‌ر بۆيه به‌م دواييانه ده‌ستيكردووه به كڕينى چه‌كى زياتر. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى دركى به‌وه كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ى ئێران گه‌يشتووه‌ته سنووره‌كانى باشوورى. كه خۆى له هه‌ڕه‌شه‌ى حووسييه‌كان ده‌بينێته‌وه. دواى ئه‌وه‌ى توانيان سه‌نعاى پايته‌ختى يه‌مه‌ن كۆنترۆڵ بكه‌ن.
پێويستى سعوودييه ته‌نيا به چه‌كى ئه‌مه‌ريكا پڕ ناكرێته‌وه، به‌ڵكو رياز چاوى له‌وه‌يه ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆتايى به بۆچوونى ئه‌و هێڵه سياسييه‌ى ئه‌مه‌ريكا بهێنێت، كه پێى وايه سعوودييه ده‌بێت به‌رپرسيارێتى رووداوه‌كانى 11ى سێپتێمبه‌رى 2001 له ئه‌ستۆ بگرێت. به تايبه‌تى ئه‌وه‌ى له ياساى جاستاى ئه‌مه‌ريكا له باره‌ى ئه‌و رووداوه‌وه هاتووه.
ئ.ر