نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەھدی پرسی سەرۆك كۆمار تاوتوێ دەكەن

گفتوگۆ لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراق دەكەن

K24 - بەغدا

شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی، سەرکردەی دیاری شیعەکان کۆبوونەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرکردەی دیاری شیعەکانی عێراق کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی پارتی و عەبدولمەهدی، تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق و پرسی سەرۆککۆماریان کردووە.

دوێنێ دووشەممە شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی عێراق كۆبوونەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیاربوو ئێوارەی دوێنێ، پەرلەمانی عێراق دەنگ بۆ لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بدات، بەڵام بەھۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەھدی پرسی سەرۆككۆمار تاوتوێ دەكەن