ڤیدیۆی نوێی ئه‌و بنكه‌یه‌ی "چه‌كدارانی یه‌كێتی" له سلێمانی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ری
كه‌لوپه‌له‌كانییان شكاندووه و ده‌ستكاری سندووقی ده‌نگدانییان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی یه‌كشه‌ممه، 30ی ئه‌یلوولی 2018، كه تێیدا هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می خوولی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا، "چه‌كدارانی یه‌كێتی" هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بنكه‌ی ده‌نگدانی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ر له گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشكی سلێمانی.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ، كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن تۆمار كراوه و ده‌ڵێت: "چه‌كداران به‌م شێوه‌یه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بنكه‌كه و په‌ڕی ده‌نگدانییان خستووه‌ته ناو سندووقه‌كه و ئاسایش و پۆلیسیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌بوو".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، جگه له بنكه‌ی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ر، چه‌كداران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌نگدانیش له سلێمانی، وه‌كو خه‌رمانان و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش، پێشتر گرته‌ی ڤیدیۆییان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
رۆژی 30ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كانیش، پارتی به جیاوازییه‌كی زۆر یه‌كه‌مه و نزیكه‌ی 625 هه‌زار و 378 ده‌نگی هێناوه، یه‌كێتی 311 هه‌زار 612 ده‌نگ له پله‌ی دووه‌م دێت.
هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه 188 هه‌زار و 195ی ده‌نگی هێناوه و نه‌وه‌ی نوێش 120 هه‌زار و 324 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
حزبه ئیسلامییه‌كانیش له ریزبه‌ندی پێنجه‌م و شه‌شه‌من و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 102 هه‌زار و 478 ده‌نگ و به‌ره‌و ئیسڵاحیش، كه یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامین 74 هه‌زار و 660 ده‌نگیان هێناوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش په‌یامنێری كوردستان 24یش، ئه‌و ئاماره كۆكراوه‌ی هه‌ردوو ده‌نگدان تایبه‌ت و گشتین.

ئ. م