"دەبێ پرسی سەرۆک کۆمار لەنێو فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکلا بکرێتەوە"
ئەندامێكی شاندی پارتی لە بەغدا: نابێ لایەنە عێراقییەکان بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدەن
K24 - بەغدا
رێناس جانۆ، ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە كوردستان24ی رایگەیاند: "ئاماژەکان بەو ئاراستەن، کە کاندیدەکەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەربچێت".
گوتیشی: "دەرگای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەرێگەی هەولێر دەبێت، بۆیە لایەنە عێراقییەکان سوورن لەسەر ئەوەی دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن".
ئاماژەی بەوەشدا: "پارتی سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت پرسی سەرۆک کۆمار لەنێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکلایی بكرێتەوە، نەك لایەنە عێراقییەکان بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدەن".
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ھەر لایەكیان كاندیدی بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ھەیە، پارتی رایگەیاندووە، كە پێیان باشە ئەو پرسە لەنێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەنگی لەسەر بدرێت و كاندیدێك بۆ سەرۆكایەتی كۆمار دیار بكرێت، بەڵام یەكێتی بەو داوایە رازی نەبووە.
K24 - بەغدا
رێناس جانۆ، ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە كوردستان24ی رایگەیاند: "ئاماژەکان بەو ئاراستەن، کە کاندیدەکەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەربچێت".
گوتیشی: "دەرگای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەرێگەی هەولێر دەبێت، بۆیە لایەنە عێراقییەکان سوورن لەسەر ئەوەی دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن".
ئاماژەی بەوەشدا: "پارتی سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت پرسی سەرۆککۆمار لەنێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکلایی بكرێتەوە، نەك لایەنە عێراقییەکان بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدەن".