كۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەكان رادەگەیەنێت
"وردبینی لە فۆڕمەكان كۆتایی پێدێت"
K24 - ھەولێر
كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ئاشكرای دەكات، سبەی وردبینی لە فۆڕمەكان تەواو دەبێت ئەنجامەكان رادەگەیەندرێن.
هەندرێن محەممەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24ی رایگەیاند: "ئەمڕۆ سندووقەکانی دەنگدانی پارێزگای هەڵەبجە دەگەنە ئۆفیسی سەرەکی کۆمسیۆن و وردبینیکردنی فۆرمەکانی دەنگدان بە چەند قۆناخێک دەبێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "سبەی پرۆسەی وردبینی لە فۆڕمەكان تەواو دەبێت و ئەنجامە بەراییەكان رادەگەیێنن، ھەروەھا دوای وردبینی و لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکان ئەنجامی کۆتایی رادەگەیێندرێت".
راشیگەیاند: "وردبینی لە ھەموو سكاڵاكان دەكەین و وەڵامی ھەموویان دەدەینەوە".