جۆرجینا رۆدریگێز له باره‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كریستیانۆ هاته ده‌نگ
جۆرجینا په‌یامێكی له باره‌ی ئه‌و رووداوه بڵاو كرده‌وه

دوای ئه‌وه‌ی گۆڤاری (دێر شپیگڵ)ـی ئه‌ڵمانیا ئابڕووچۆنێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی به وێنه بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ له 2009 ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر خانمێكی ئه‌مریكا، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه جۆرجینا رۆدریگێزی هاوژینی كریستیانۆ كه 2 منداڵی له ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه هه‌یه له تویتێكدا هاته ده‌نگ.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه كریستیانۆ له شاری لاس ڤیگاسی ئه‌مریكا له 2009 چۆته یانه‌یه‌كی شه‌وانه و داوای له خانمێك كردووه به ناوی (كاسرین مایۆرگا) تا سه‌مای له‌گه‌ڵ بكات و پاشان ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر، له‌به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ 372 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته ئه‌م خانمه تا بێ ده‌نگ بێت و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌كات، به‌ڵام ئێستا هه‌مان خانم له دادگایه‌كی ئه‌مریكا ئه‌م دۆسییه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و سكاڵای له‌سه‌ر كریستیانۆ تۆمار كردووه و دادگاش سكاڵای ئه‌م ژنه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه تێدا نووسیویه‌تی كه‌سێك به نێوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تاوانبار كراوه به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر (كاسرین مایۆرگا).
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه جۆرجینا رۆدریگێز له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: خۆشه‌ویسته‌كه‌م تۆ گه‌وره‌تری له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌خرێته به‌رده‌م، تۆ توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو به‌ربه‌سته‌كاندا زاڵ بیت، خۆشم ده‌ویت.
