كه‌ریم ئه‌حمه‌د نیگه‌رانییه‌كانی بۆ كوردستان 24 ده‌خاته‌ڕوو
"ناوى منيان له لیستی مردووه‌كان تۆماركردووه"
K24- هه‌ولێر:
بەھۆی سڕینەوەی ناوەکەی لەتۆماری دەنگدەرانی کۆمسیۆن، ڕۆژی ۳۰ ئەیلول کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان و عێراق لە مافی دەنگدان بێ بەش بوو. وه‌ك كه‌ریم ئه‌حمه‌د باسی ده‌كات، پێیان گوتووە کۆمسیۆن ناوی بەمردوو لەتۆماری دەنگدەران ئەژمار کردووە.
کەریم ئەحمەد كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 96 ساڵ و کەسایەتیەکی ناسراو و سیاسیەکی دانەبڕاو و سەرکردەیەکی دیاری خەباتی ئاشکرا و نھێنی کوردستان و عێراقە و دەڵێ: "ڕێگری لەدەنگدانی من وەک ڕێگریە لەبەشداری حزبی شیوعی کوردستان لە پرۆسەی ھەڵبژاردن".
وه‌ك ئاماژه‌ش پێده‌كات، "رۆژی ده‌نگدان بەئەستەم توانیویەتی خۆی بگەیەنێتە یەکێک لەبنکەکانی دەنگدان لەکۆیە تا دەنگی خۆی بدات، بەڵام ئەو زۆر دڵ شکاوە بەوەی ڕێگەیان پێ نەداوە دەنگ بدات و پێیان گوتووە، لەتۆمارەکانی کۆمسیۆن ناوت بەمردوو ئەژمار کراوە".
هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌و هه‌رچه‌نده سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە، بەڵام ھیچ ئومێدێکی بەوە نیە بەدواداچوون بۆ سکاڵاکەی بکرێت و ئەنجامێکی دڵخۆشکەری ھەبێت".
سه‌باره‌ت به ناكۆكییه سیاسییه‌كانی كوردستانیش، ئه‌گه‌رچی كه‌ریم ئه‌حمه‌د ئێستا لە ناوه‌ند و كایە سیاسییەكان دووركەوتووەتەوە، به‌ڵام له چاودێریكردنی دۆخه‌كه دانه‌بڕاوه و ڕۆژانە دەخوێنێتەوە و لەڕووداوە سیاسیەکانی ڕۆژ دانەبڕاوە, وەک سیاسیەکی بەئەزموون جه‌خت ده‌كاته‌وه، "پەرتەوازەیی ناوماڵی کوردی زیانی گەورەی لە دۆزی ڕەوای کورد داوە".
H.B