په‌رله‌مانتارێك: پێويست بوو له هه‌ولێر پرسى سه‌رۆكى كۆمار يه‌كلا بكرێته‌وه
گه‌وره‌ييه بۆ هه‌ر لايه‌نێك سازش بكات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، ديار به‌روارى، رايگه‌ياند، پێويست بوو پرسى سه‌رۆك كۆمار له هه‌ولێر يه‌كلا بكرێته‌وه.
گوتيشى: گه‌وره‌ييه بۆ هه‌ر لايه‌نێك سازش بكات و گرنگه كورد به يه‌ك كانديد بچێته هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و ره‌وشه‌ى هاتووه‌ته ئاراوه، لايه‌نه عێراقييهكانيشى ئيحراج كردووه و نازانن چ بڕيارێك بده‌ن و بۆ ئێمه‌ى كورديش ناخۆشه.
ئاشكراشيكرد، ئه‌گه‌ر كانديدى يه‌كێتى بمێنێته‌وه، ئه‌وا به دڵنياييه‌وه كانديدى پارتى كه فوئاد حوسێنه به هۆى سه‌نگينى و كاريگه‌رى و لێهاتووييهكهيهوه، چانسى سه‌ركه‌وتنى زياتره و ئه‌گه‌ر ئه‌ويش سه‌ربكه‌وێت، لايه‌نه عێراقييه‌كان دركيان به‌وه كردووه، كه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا پته‌وتر ده‌بن.