سه‌رۆكی كۆمیسیۆن واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی ئاشكرا ده‌كات
هندرێن محه‌مه‌د: سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وانه تۆمار ده‌كه‌ین كه ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ئاشكرا كرد.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، نامانه‌وێ راگه‌یاندنی ئه‌نجام له‌سه‌ر حیسابی وردییه‌كه‌ی بێت و گوتی: "ده‌مانه‌وێت به وردترین شێوه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین".
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ماوه‌یان ده‌وێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان و هه‌ندێكیان لێره وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه، هه‌ندێكیشیان پێویستیان به‌وه‌یه چاودێری سیاسیی، نوێنه‌ری قه‌واره‌كان و نوێنه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كان بانگ بكرێن و بۆیان روون دبكرێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، له هه‌ندێك شوێن ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر كارمه‌نده‌كانییان، هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه كۆده‌كه‌نه‌وه و ئه‌نجامده‌ران ده‌ده‌نه دادگا و ورده‌كارییه‌كان وه‌رده‌گیرێن، به گوێره‌ی گوته‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن، پارێزه‌ری تایبه‌ت راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر سكاڵاكه‌یان بكات.
گوتیشی: "له پێشێلكاریكردن به‌رامبه‌ر یه‌ك تاكه كارمه‌ندی خۆمان خۆشنابین و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی سزا بدرێن".
له باره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایییش، روونی كرده‌وه، ئه‌و كاره په‌یوه‌ندی به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان هه‌یه، كه ژماره‌یان 425 سكاڵایه.
سه‌باره‌ت به‌و سندووقانه‌ی قردێله‌ی سووریا‌ن پێوه‌یه، روونی كرده‌وه، مه‌رج نییه ئه‌و سندووقانه به‌هۆی سكاڵاوه قردێله‌ی سووریا‌ن لێدرابێت و رایگه‌یاند، زۆربه‌یان په‌یوه‌ندی به رێكاره‌كانی كۆمیسیۆنه‌وه هه‌یه، وه‌كو هه‌ندێكیان قوفڵیان پێوه نه‌بووه یان ژماره‌ی قوفڵه‌كان یه‌كناگرنه‌وه.
روونیشی كرده‌وه، سندووقه‌كان ژماره‌یان زیاد ده‌بێت و له هه‌مووشیان وردبینی ده‌كرێت.
ئ. م