گروپه چه‌كداره‌كان له عه‌فرین تۆڵه‌یان له ئه‌فسه‌رانی توركیا كرده‌وه
تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن له‌نێوان سوپای توركیا و گروپه توندڕه‌وه‌كان له عه‌فرین ده‌ستی پێكرد
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ـی فه‌رمی له سووریا ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌فسه‌رانی سوپای توركیای به ئاڵووده‌بوون به خانه‌ی له‌شفرۆشی تۆمه‌تبار كرد، توركیا ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی له‌و شاره كشانده‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئۆپۆزسیۆنی سووریا له عه‌فرین گواستییه‌وه، "گروپه چه‌كداره‌كان ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌ره توركانه‌ی ئاشكرا كردووه، كه به به‌رده‌وامی هاتووچۆی خانه‌ی له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، "شه‌وی رابردوو پۆلیسی سه‌ربازی سه‌ر به گروپه توندڕه‌وه‌كان كه ناویان له‌خۆناوه "سوپای ئازاد"، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر خانه‌یه‌كی له‌شفرۆشی و 3 ئه‌فسه‌ری سوپای توركیایان له‌و خانه‌یه ده‌ستگیركردووه، كه یه‌كێكیان پله‌ی "عه‌قید"ـی هه‌یه".
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، "دوای چاودیریكردنێكی ورد چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن به‌مه‌به‌ستی شكاندنی هه‌یبه‌تی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی توركیا و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له فه‌رمانده‌یی سوپای توركیا، ئه‌و 3 ئه‌فسه‌ره‌ی ده‌ستگیركردووه، بۆئه‌وه‌ی بیكه‌ن به به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی ماددی له ناوچه‌كه ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌و 3 ئه‌فسه‌ره توركه له‌گه‌ڵ 2 ئافره‌ت و چه‌ندین مادده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه‌ی كهوولی له‌و خانه‌یه ده‌ستگیركراون، دوای دانپێدانانه‌كانیان راده‌ستی فه‌رمانده‌ی سوپای توركیا له‌و ناوچه‌یه كراون".
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، بۆ كپكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه و لابردنی ئه‌و په‌ڵه له‌كه‌داره‌ی به‌و هۆیه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی سوپاكه‌ی له لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌شوه به‌لاوه‌نانی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان، توركیا 40 ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسی سه‌ربازی له عه‌فرین كشاندووه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ده‌ستگیركردنی ئه‌فسه‌رانی تورك له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، له‌تۆڵه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته بوو، كه پێشتر فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی توركیا خستبوویانه پاڵ چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان، به‌وه‌ی كه چه‌كدارانی ئه‌و گروپانه موماره‌سه‌ی "خانه‌ی له‌شفرۆشی" ده‌كه‌ن و پارێزگاری له محه‌مه‌د جاسم، سه‌ركرده‌ی "لیوا سوڵتان سلێمان شا" ناسراو به "ئه‌بو عه‌مشه" ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن به‌و تۆمه‌ته دادگایی بكرێت، كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر ئافره‌ته چه‌كداره‌كانی گروپه‌كه‌ی.
H.B