شاره‌زايه‌كى رووسى: ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌مێنێته‌وه و كورد بۆ مه‌به‌سته‌كانى به‌كارده‌هێنێت
له ژێر ناونيشانى "كورد له به‌رامبه‌ر هه‌ژموونى ئێران" وتارێكى نووسيوه
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و شاره‌زاى رووسى، ئيگۆر سوپۆتين، له وتارێكدا له ژێر ناونيشانى "كورد له به‌رامبه‌ر هه‌ژموونى ئێران" وتارێكى له باره‌ى نيازى ئه‌مه‌ريكا بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووريا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
ئه‌مه‌ريكا جارێكى ديكه سه‌رقاڵى پێداچوونه‌وه‌يه به ستراتيژى خۆى له سووريا. وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ريكى به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه.
به‌رپرسانى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا به رۆژنامه‌كه‌يان راگه‌ياندووه، واشنتن نيازى هه‌يه هێزى سه‌ربازى خۆى له سووريا بهێڵێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى ململانێى ناوخۆيى له سووريا كۆتايى پێدێت.
نوێنه‌رى تايبه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا، جيمس جيفرى رايگه‌ياندووه، تره‌مپ ده‌يه‌وێت له سووريا بمێنينه‌وه تاوه‌كو پابه‌ندى به‌ڵێنى خۆمان بين.
يه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانى تره‌مپ ئه‌وه‌يه سنوورێك بۆ چالاكى ئێرانييه‌كان له سووريا دابنێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ى واشنتن پۆست نووسيويه‌تى: ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵده‌دات پشت به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ببه‌ستێت.
له‌و باره‌يه‌وه، شاره‌زا له ئه‌نجوومه‌نى رووسى بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى، ته‌يمور ئه‌خميتۆڤ، رايگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى روونه، هه‌ماهه‌نگى نێوان ئه‌مه‌ريكا و كوردانى سووريايه، كه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى نيگه‌رانييه‌كى توندى توركيا. له روانگه‌ى ئه‌نقه‌ره‌وه كورد له كه‌نارى رۆژئاواى رووبار‌ى فورات ده‌كرێت ببنه ده‌وڵه‌تێكى پارێزراو. هه‌ر بۆيه توركه‌كان ده‌يانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكييه‌كان ئه‌و پرسه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ منبج كرديان. به‌ڵام ئه‌وه‌ش روونه كه توركيا متمانه‌ى به به‌ڵێنى هاوبه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كانى نييه. قورسيشه بوترێت توركيا ئاماده‌يه دۆخێكى ناهه‌موارى سه‌ربازى له باكوورى سووريا درووست ده‌كات، ته‌نانه‌ت به به‌كارهێنانى گرووپ و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانيشى ناتوانێت ره‌وشى سه‌ربازى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا ئاڵۆز بكات.
ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا بپارێزێت و هاوكات كاريش بۆ ئه‌وه ده‌كات له هێنانه دى مه‌به‌سته‌كانى كورد به‌كار بهێنێت.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ڕ