بۆ راگەیاندنی ئەنجامەكان داوایەك لە كۆمسیۆن دەكرێت
"كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌شه‌و راناگه‌یه‌نێت"
K24 - ھەولێر
جوتیار عادل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كۆمیسیۆن ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌شه‌و راناگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی پشێوی بۆ هاووڵاتیان و رووداوی نه‌خوازراو.
لەوبارەوە دەڵێت: "دامودەزگا ئەمنییەكان داوایان كردووە كە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن بە شەو رانەگەیەندرێن، بۆ ئەوەی پشێوی بۆ خەڵك دروست نەبێت، بۆیە ئەگەر كارەكانی وردبینیش تەواوبێت ئەوا بە رۆژ ئەنجامەكان رادەگەیەنین".
جوتیار عادل، راشیگەیاند: "وەك كۆمسیۆن پابەندین بە جێبەجێكردنی رێكارەكان و زۆر به‌وردیش كار له‌سه‌ر سكاڵاكان ده‌كه‌ین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران گوتیشی: "ئێستا كار له‌سه‌ر هه‌ژماركردن و راگه‌یاندنی ده‌نگی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن دواتر كار له‌سه‌ر هه‌ژماركردنی ده‌نگی كاندیده‌كان ده‌كه‌ن".
دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 بەڕێوەچوو، بە گوێرەی ئامارە بەراییە نافەرمییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگەكانی بە دەستھێناوە.