كوردستان24 زانيارى نوێ له باره‌ى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كاته‌وه
كۆميسيۆن دواى يهكلاكردنهوهى سكاڵاكان ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌يه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان24 له كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، كۆميسيۆن دواى يهكلاكردنهوهى سكاڵاكان ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌يه‌نێت.
نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا، په‌يامنێرى كوردستان24 راشيگه‌ياند، ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران له كۆبوونه‌وه‌دان و سه‌رجه‌م تانه و سكاڵاكانى دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بوونه و ماوه‌ته‌وه بڕيار له‌سه‌ر سكاڵاكانى هه‌ولێر و سلێمانى بدرێت.
په‌يامنێرى كوردستان24 له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له كۆميسيۆنه‌وه، ئاشكراشيكرد، ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى باس له زيادبوونى كورسى لايه‌نه‌كان به ساخته‌كارى ده‌كه‌ن، دوورن له راستييه‌وه و ئه‌و سندووقانه‌ى سكاڵايان له‌سه‌ره بڕيارى پێويستيان له‌باره‌وه ده‌درێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، دووپاتيشيكرده‌وه، هۆكارى دواكه‌وتنى راگه‌ياندنى ئه‌نجامه به‌راييه‌كان پرسێكى تهكنيكييه نه‌ك سياسى.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاتژمێر 12ى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى به‌رايى رابگه‌يه‌نرێت، به‌ڵام په‌يامنێرى كوردستان24 رايگه‌ياند، ئه‌سته‌مه تا كاتژمێر 12 بتوانرێت ئه‌نجامه‌كان رابگه‌يه‌نرێت و ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه راگه‌ياندنى ئه‌نجامه به‌راييه‌كان دوابكه‌وێت.
رۆژى 30ى ئهيلوولى رابردوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ژماره‌يه‌ك له لايه‌نه سياسييه‌كان له سلێمانى يه‌كێتى به ساخته‌كارى گه‌وره له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و پێيان وايه له سلێمانى و كۆيه ساخته‌كارى گه‌وره كراوه.
گومانى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر ساخته‌كارى ئه‌و كاته زياتر بوو، كه كۆميسيۆن رايگه‌ياند، بنكه و ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان له سلێمانى په‌يوه‌ندييان به كۆميسيۆن له هه‌ولێر پچڕاوه و هاوكات بهرزبوونهوهيهكى به‌رچاو له رێژه‌ى ده‌نگده‌ران له نێوان كاتژمێر 3ى دواى نيوه‌ڕۆ بۆ 6ى ئێواره بهديكرا.