بڕيارده‌رى كۆميسيۆن: هيچ ناكۆكييه‌ك له ناو كۆميسياران نييه
ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى به‌رايى راده‌گه‌يه‌نرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئيسماعيل خورماڵى، بڕيارده‌رى ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان، ره‌تيكرده‌وه هيچ گرفتێك له ناو ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران درووست بووبێت و ئاشكراشيكرد، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى به‌رايى راده‌گه‌يه‌نرێت.
لێدوانى ئيسماعيل خورماڵى دواى ئه‌وه دێت، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوايه ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران له ناو خۆيان‌دا ناكۆكييان هه‌يه و رازى نيين واژوو له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، خورماڵيى ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى ره‌تكرده‌وه و گوتى: "ئه‌و قسانه سه‌ر له‌به‌رى به مه‌به‌ست بڵاوده‌كرێنه‌وه و ئێمه ره‌تيده‌كه‌ينه‌وه و ئێمه هێشتا بۆ تاوتوێكردنى ئه‌نجامه‌كان كۆنه‌بووينه‌ته‌وه و تا ئێستا سه‌رقاڵى وردبينين له ئه‌نجامه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتى: "تا كاتژمێر 6ى به‌يانى سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان بووين و كه‌مێكى ديكه كۆده‌بينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى واده‌ى راگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كان ديار بكه‌ين".
ئيسماعيل خورماڵى دووپاتيشيكرده‌وه، "هيچ گرفتێك له‌ناو ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران نييه".
هه‌روه‌ها گوتى: "به رێژه‌ى جياواز له هه‌موو شوێنێكى كوردستان ساخته‌كارى كراوه و ئێمه لێى بێده‌نگ نابين و ده‌بێت ئه‌و ده‌نگانه‌ى ساخته‌ن پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه".
ئه‌وه‌شى گوت: "تا ئه‌م چركه ساته يه‌ك ده‌نگى كانديده‌كان داخلى سيستم نه‌كراوه و تا ئه‌مڕۆش خه‌ريكى وه‌رگرتنى زانيارييه‌كان و له‌يه‌ك جياكردنه‌وه‌يان و ئه‌ژماركردنيانين و تا ته‌واوبوونى ئه‌و پرۆسه‌يه به‌رده‌وام ده‌بين و دواتر زانيارييه‌كان داخلى سيستم ده‌كرێن".
سه‌باره‌ت به سندوقى قردێله سووره‌كان، گوتى: پێويسته لێكۆڵينه‌وه‌يان له باره‌وه بكرێت و كۆميسيۆن بڕيارى پێويستيان له باره‌وه ده‌دات.
ئيسماعيل خورماڵى سه‌باره‌ت به واده‌ى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى به‌رايى گوتى: "تا ئێستا قسه له‌سه‌ر واده‌كه نه‌كراوه و له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران بڕيارى لێ ده‌درێت و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى به‌رايى به پشتيوانى خوا راده‌گه‌يه‌نرێت".