پەیوەندی نێوان خواردن و پشت ئێشە ئاشکرادەکرێت
هەندێک خۆراک دەبنە هۆی پشت ئێشە

K24- ههولێر:
زۆرجار خواردنی ناتەندروست دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار. بۆ نموونە، خواردنی چیزبێرگەر (هەمبەرگر بە پەنیر)، بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەوری خراپ و سۆدیۆم، رەنگە ببێە هۆی زیادبوونی کۆڵۆستڕۆڵ و فشاری خوێن، بەڵام ئایا هەرگیز بیستووتە ئەو جۆرە خواردنانە ببنە هۆی پشت ئێشە؟
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی ئەکادیمیای مایۆ کلینیکی ئەمەریکی، گۆشتی سوور، شەکر و کاربۆهیدرایت خۆراکی هەوکەرن و دەبنە هۆی زیادکردنی ئاستی کۆرتیزۆڵ کە ماددەیەکی هۆرمۆنییە و ئەو کاتە لەش دەیڕێژێت کە فشاری دەروونی زیاد دەکات. بۆیە خواردنی هەمبەرگرێک هاوتایە بە زیادبوونی فشاری دەروونی کە دەبێتە هۆی تێکچوونی چەند بەشێکی لەش بە پشتەوە.
ئەمەش وادەکات پزیشکان ئەو خواردنانە لەو کەسانەی کە بەدەست پشت ئێشەوە دەناڵێنن قەدەخەبکات کە هەوکەرن.
د. ئانسۆنی گیوفریدا، ئەندامی پەیمانگای پزیشکی فۆرت لاودێدەیل لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکا لەوبارەوەیە دەڵێت: "50% نەخۆشەکان بارودۆخیان باشتردەبێت کاتێک شێوازی خواردن و ژیانیان دەگۆڕن".
لەلایەکی دیکەوە، د. تۆد سینێت، نووسەری پەرتوکی (بلاک پەین ریلیف دایەت)، پێی وایە خواردنی هەمان جۆری خواردن بۆ ماوەیەکی زۆر مەترسیدارە و مرۆڤ تا مرۆڤیش جیاوازی هەیە لەوەی چ جۆرە خواردنێک دووچاری هەوکردنی دەکات.
تۆد پێی وایە، ئەوەی جیا لەو هەموو خۆراکانە زیانی زۆری بۆ بڕبڕەی پشت هەیە جگەرە کێشانە و دەشڵێت: "ئەگەر تەنها سەیری وێنەی تیشکی پشتی کەسێک بکەم، دەتوانم بزانم کە جگەرە کێشە یان نا".
کەواتە ئەوەی لێرە گرنگە ئەوەیە، مرۆڤ دەبێت لەو خۆراکانە خۆی بە دوور بگرێت کە دەبنە هۆی هەوکردن، نەک تەنها لەبەر ئەوەی بۆ پشت ئێشە باشن، بەڵکو کێشەکانی ریخۆڵە، خراپی خەو چارەسەر دەکات و هەروەها دەبیتە کەسێکی چالاک و کەمتر سەر ئێشەت دەبێت.
H.J