پێكھاتەكانی كوردستان لە شێوازی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن رازین
پێكھاتەكان: ھەڵبژاردن سەركەوتوو بوو
K24 - ھەولێر
له په‌رله‌مانی كوردستاندا 11 كورسی كۆتا بۆ پێكهاته جیاوازه‌كان ته‌رخان كراوه، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی 85% ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش، پێكهاته جیاوازه‌كان وێڕای هه‌ندێك تێبینی، به‌ڵام كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ركه‌وتوو وه‌سف ده‌كه‌ن و به ئه‌نجامه‌كان رازین.
لەوبارەوە رۆمیۆ هه‌كاری، سكرتێری حزبی دیموكراتی به‌یتنه‌هرێن بە كوردستان24 گوت: "ھەڵبژاردنی ئەمجارە باشترین پرۆسەی ھەڵبژاردن بوو، بێگومان پێشێلكاری تێدابوو، بەڵام بە گشتی پرۆسەیەكی سەركەوتوو بوو".
ئه‌گه‌رچی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ندێك تێبینیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 30 ئه‌یلوول خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن و پێیان وایه له چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو زیاتر سیمای دیموكراسی پێوه دیاربووه، به‌ره‌ی توركمانیش وێرای تێبینیان له‌سه‌ر ده‌نگدانی تایبه‌ت، به‌ڵام كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به سه‌ركەتوو ده‌زانن.
ئایدن مه‌عروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی دەڵێت: "وەك پێكھاتەی توركمان ھیچ تێبینیمان لەسەر دەنگدانی گشتی نییە و ھەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بوو، سەرەڕای ئەو كەموكورتیانەی كە ھەبوو، ھەروەھا كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان لە یەكەم ئەزموونیدا سەركەوتوانە ھەڵبژاردنەكەی بەڕێوەبرد، بەڵام ئێمە وەك لایەنی توركمان تێبینیمان لەسەر ھەڵبژاردنی تایبەت ھەبوو، لەوێ دەستێوەردانی زۆر ھەبووە".
ھ.م