پارتی: کاری جددی بۆ پێکهێنانی كابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم دەکەین
"ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ھەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بوو"
K24 - ھەولێر
عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند، كاری جددی دەكەن بۆ ئەوەی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان بە زووترین کات پێكبهێندرێت.
گوتیشی: "ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ھەڵبژاردنێكی سەركەوتوو بوو، دەنگدانەوەی باشی ھەبوو لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان و عێراقیش، ھەوڵی جددی دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین كات كابینەی نوێی حكوومەت پێكبھێندرێت".
عەلی حوسێن، راشیگەیاند: "لە كابیەنی نوێی حكوومەتی عێراق و ھەوڵدەدەین رۆڵمان ھەبێت، وەك كورد و بەتایبەتیش وەك پارتی".
ئەوەشی خستەڕوو: "ھەوڵدەدەین لە كابینەی داھاتوودا پەیوەندییمان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر زیاتر بكەین بەتایبەتی لەگەڵ توركیا، ھەم لەسەر ئاستی حكوومەت ھەمیش لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، چونكە لە رووی ئابووری و سیاسییەوە وڵاتێكی گرنگە، لەبەر ئەوەی دراوسێی ھەرێمی كوردستانە و بەرژەوەندی ھاوبەشی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی كوردستان ھەیە".
ھ.م