فازڵ ميرانى: پارتى دوا بڕيارى نه‌داوه
برێت مه‌كگۆرك داوای له پارتی كردووه به‌شێوه‌یه‌كی جدی و كارا به‌شداری له حكومه‌تی نوێی عێراقدا بكات
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای كرد، كه هه‌تا ئێستا پارتی بڕیاری به‌شداریكردنى له حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا نه‌داوه.
فازڵ ميرانى له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24 گوتيشى: پارتى لیژنه‌یه‌كى له مه‌كته‌بی سیاسی پێكهێناوه بۆ ديراسهكردنی ئه‌و پرسه و پاشان بڕیار له‌سه‌ر شێوازی به‌شداریكردنی پارتی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به‌غدا ده‌ده‌ن.
ئاشكراشی كرد كه برێت مه‌كگۆرك داوای له پارتی كردووه به‌شێوه‌یه‌كی جدی و كارا به‌شداری له حكومه‌تی نوێی عێراقدا بكات.