كونسوڵى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر: پێويسته لايه‌نه‌كانى هه‌رێم په‌له بكه‌ن له پێكهێنانى حكومه‌ت
ھەڵبژاردن لە کوردستان بە شێوەیەکی ئارام و ئاشتیانە بەڕێوەچوو
K24 – هه‌ولێر:
دۆمێنیک ماس، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەولێر لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 رایگەیاند، ھەڵبژاردن لە کوردستان بە شێوەیەکی ئارام و ئاشتیانە بەڕێوەچوو، بەڵام رێژەی بەشداری خەڵک کەم بوو.
ماس، داواشى لە پارتە سیاسیيەکانی کوردستان كرد پەلە بکەن لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێک‌ھێنانی حکومەتی داھاتوو و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی کە ھۆکاری کەمی بەشدارییان بووە لە ھەڵبژاردنەکاندا.
رۆژى 30ى ئهيلوولى رابردوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامى ره‌سمى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه رانه‌گه‌يه‌ندراوه.