هه‌ڵسوڕاوێكى گۆڕان: پێويسته به‌غدا له باره‌ى ساختهكارييهكانى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم بێته ده‌نگ
داوایان كردووە نەتەوەیەكگرتووەكان چاودێری پرۆسەی یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان بكات
K24 – هه‌ولێر:
ھەندێك لایەنی ناڕازی لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان داوایان كردووە نەتەوەیەكگرتووەكان چاودێری پرۆسەی یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان بكات.
له‌و باره‌يه‌وه، سێبور مه‌نتك، ھەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، داوايكرد، حكومەت و پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەم بابەت بێنە سەرهێڵ، چونكە پێیوایه ساختەكارییەكان له رێگه‌ی رەگەزنامەی ساختەوە ئەنجامدراون.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئيسماعيل خورماڵى، بڕیاردەری ئەنجوومەنی كۆمسیاران رەتیكرده‌وه ھیچ لایەنێك بۆی ھەبێت دەستوەرداتە كاروباری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن.
چەند رۆژێكە ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردن راگەیاندراوە، به‌ڵام ھێشتا له سه‌دا 15ی ئەنجامەكان ماوە، كۆمیسیۆن بڕیاریداوە دوای یەكلاكردنهوه سكاڵاكان ئەنجامی كۆتایی رابگەیەنێت، بۆ په‌سندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنیش پێویستە لە كۆی 9 ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیاران 6 ئەندام واژووی لەسەر بكەن.