شاره‌زايه‌كى رووسى: ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت له رێى كورده‌وه شه‌ڕى داعش بكات
ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه كوردييه‌كانى باكوورى سووريا گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و شاره‌زاى رووسى، ئه‌ندريه ئونتيكۆڤ، له رۆژنامه‌ى ئيزڤستيا وتارێكى سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا به تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌ندريه ئونتيكۆڤ، له وتاره‌كه‌يدا ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه كوردييه‌كانى باكوورى سووريا گرتووه و ئه‌مه‌ريكاى به سه‌رچاوه‌ى ناسه‌قامگيرى ناوچه‌كه وه‌سفكردووه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مه‌ريكا له ناوچه كوردييه‌كان هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كانى چڕ كردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا جيمس ماتيس رايگه‌ياندووه، ئه‌مه له كاتێكدايه، تا دێت هه‌ماهه‌نگى نێوان ئه‌مه‌ريكا و كورد زياتر ده‌بێت.
نووسه‌ر پێى وايه، له برى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووى داعش ببێته‌وه، له رێى كورده‌وه شه‌ڕى داعش ده‌كات و دواتر له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده سه‌رقاڵى درووستكردنى بنكه‌ى سه‌ربازييه و له ئێستاشدا ژماره‌يه‌ك ديپلۆماتكارى ره‌وانه‌ى باكوورى سووريا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پاڵ بده‌ن به راوێژكاره سه‌ربازييه‌كانه‌وه، به ئامانجى به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆى له‌و ناوچانه.
به راى ئه‌و نووسه‌ره، كورد به شێوه‌يه‌كى سرووشتى له‌و يارييه‌دا زيانى به‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌وان خه‌ريكى فراوانكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆيانن و ته‌نانه‌ت ئه‌و ناوچانهشيان كۆنترۆڵ كردووه، كه زۆرينه‌ى دانيشتوانيان عه‌ره‌بن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كورده‌كان ته‌نيا ئه‌وه توركيايه بووه‌ته رێگر له به‌رده‌ميان و ئه‌وان له سايهى بێده‌نگى ئه‌مه‌ريكا و رازيبوونى رووسيا رووبه‌ڕووى دوو ئۆپراسيۆنى فراوانى سوپاى توركيا بوونه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌مووان جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى سووريا به يه‌كپارچه‌يى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ريكاييه‌كان ده‌يانه‌وێت له‌سه‌ر حسابى لايه‌نه‌كانى ديكه به تايبه‌تى توركيا و رووسيا پێگه‌ى خۆيان له ناوچه‌كه به‌هێزتر بكه‌ن.
سه‌رچاوه: روسيااليوم