يه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه به‌يه‌كه‌وه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنيان كرد و به جيا ره‌خنه‌ى لێده‌گرن
ئێستا ھەریەکەیان بەجیا کۆدەبنەوە
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی دوای ئەوەی بە لیستی بەرەو ئیسڵاح بەشداريان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، بەڵام ئێستا ھەریەکەیان بەجیا کۆدەبنەوە و پرۆسەکە رەتدەکەنەوە و دەڵێن ساختەکاری زۆر کراوە، نایشارنەوە ھەڵوێستەکانیان یەک ھەڵویستە، بەڵام دەبێت ھەریەکەیان بەجیا بۆ ئایندە بەبڕیاری زۆرینەی سەرکردایەتی حزبەکانیان کۆببنەوە و بڕیار لە بارەی چارەنووسیان بدەن لە پرۆسەی سیاسی کوردستان.
بەگوێرەی زانیاریيەکانی کوردستان24 لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی، بڕیاردراوە مەڵبەندەکان لە ھەفتەی ئایندەوە دەست بە راپرسی بکەن و رایی ئەندامانیان وەبگرن، لەوەی یەکگرتوو بەشداربێت لە پرۆسەی سیاسی یاخود بایکۆتی بکات، دواتر ئەنجامی راپرسیەکە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی تاوتوێی بکات و بڕیار بدات.
بەرپرسانی بزووتنەوەی ئیسلامی رایان وایە ھەڵوێستەکانیان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، یەک ھەڵویستە، بەڵام نایشارنەوە، کە پێویستە کۆبوونەوەکانیان بەجیا ئەنجام بدەن، تا بە رایی زۆرینە بڕیارەکان پەسەند بکرێن.
بەگوێرەی ئەنجامى له سه‌دا 85ى ده‌نگه‌كان، به‌ره‌و ئيسڵاح ته‌نيا 69477 ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه، كه ئه‌گه‌رى هه‌يه 5 كورسى په‌رله‌مانيان به‌ربكه‌وێت.
کورسیيەکانی بەرە و ئیسڵاح کە خۆی لەیەکگرتوو و بزووتنەوە دەبینێتەوە کەميان كردووه، ئەوەش سەرکردایەتی ھەردوو حزبی نیگەران کردووە، نیگەرانيیەکانیش بەجۆریکە ھەردوولایان باس لەھەڵویست وەرگرتنی سیاسیان بکەن، بۆ چوار ساڵی داهاتوو.