بۆچوونه په‌رله‌مان پارتی لایه‌نه‌كان سه‌رپشك ده‌كات
لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌نێوان قبووڵكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن راڕان
K24- هه‌ولێر:
ئەو ئەنجامانه‌ی لەلایەن کۆمیسۆنی ھەلبژاردنەکان راگەیاندراوە نیگەرانی لای بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان دروست کردووە لەسەر بەشداریکردنیان لەپەرلەمانی کوردستان یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی ئەنجامی ھەلبژادنەکان.
هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستانه به گوێرەی ئەو ئەنجامانەی راگەیاندراوە, براوەی یەکەمە و زۆرترین دەنگی بەدەستھێناوە، له‌مباره‌یه‌وه بەسام عەلی, به‌رپرسی لقی 12ی پارتی ده‌ڵێت: ھێچ لایەنێک پابەند ناکەن بە بەشداری کردن یاخود به‌شدارینه‌كردنیان لە خولی نوێی پەرلەمان.
له به‌رامبه‌ریشدا، بزووتنەوەی گۆڕان کە زیاتر لە حزبەکانی دیكە له ئەنجامی ھەلبژاردن نیگەرانە، ڕێژەی دەنگەکانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ئێستا ئەو حزبە لێکۆلینەوە لەسەر ھۆکارەکانی کەمکردنی دەنگەکانی دەكات و له‌مباره‌یه‌وه بێستون فایەق، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، حزبه‌كه‌ی ھەڵوێستی كۆتایی خۆی بەستووەتەوە بە ئەنجامه كۆتاییەكانی ھەڵبژاردن.
لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەشێکی لایەنە سیاسیەکان بەھۆی ململانێ و کێشە ناوخۆییەکانیان و ساردی بڕیاردانیان لە بەشداری کردن لە ھەلبژادن، کاریگەری لەسەر دەنگدارانیان و ئەنجامی دەنگەکانیان لە ھەلبژادنەکان ھەبووە.
H.B