نادیه‌ موراد: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی شنگال ده‌كه‌م

قسه‌ی بۆ كوردستان 24 كرد

K24- هه‌ولێر:

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، نادیە موراد کچە کوردی ئێزدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی رایگەیاند: ھێشتا ٣ ھەزار کچ و ژنی ئێزدی چارەنووسیان نادیارە.

سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵاته‌ش كه‌ وه‌ریگرتووه‌، موراد دووپاتیكرده‌وه‌، "ئەو خەڵاتەی وەریگرتووە ناتوانێ کچانی ئێزدی بگەڕێنێتەوە و ناشتوانێ شارە وێران بووەکەی ئاوەدان بکاتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی دیكه‌ی کوردستان٢٤دا جه‌ختی كرده‌وه‌: "ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەڵێنیداوە، پێکەوە سەردانی شنگال بکەین، ئێستاش چاوەرێم پێکەوە لەگەڵ ماکرۆن بچینه‌ شنگال".

H.B