دار زه‌یتوونەكانی عه‌فرین ده‌بڕدرێنەوە
رێگەی بارھەڵگر بە نێو زەیتوونەكان لێدەدرێت
K24 - ھەولێر
روانگه‌ی سووری رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای توركیا سه‌دان دار زه‌یتوون له عه‌فرین ده‌بڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وێت كه سوپای توركیا له عه‌فرین سه‌دان دار زه‌یتوون ده‌بڕنه‌وه و شوێنی ئه‌وانیش ده‌كاته رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بارهه‌ڵگره‌كانیان له‌نێوان عه‌فرین و ناوچه‌ی لیوا ئه‌سكه‌نده‌رون.
به گوێره‌ی یاساش، بڕینه‌وه‌ی داری زه‌یتوون له عه‌فرین، ته‌نیا ده‌بێت به نووسراوی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی خۆجیی جندرێس ئه‌نجام بدرێت، چونكه زه‌یتوون یه‌كێكه له سه‌رچاوه داراییه‌كانی ناوچه‌كه.
دوای داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن سوپای توركیا، چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد باجیان له‌سه‌ر به‌رهه‌می زه‌یتوونی هاووڵاتیان و جوتیارانی عه‌فرین داناوه، زۆرجاریش زه‌وییه‌كانیان ئاگرتێبهرداون.
شاری عەفرین لە 18 ئاداری 2018 لەلایەن سوپای توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا داگیركرا.