باڵيۆزى سويد له عێراق: سويد و كوردستان پهيوهندييهكى توندوتۆڵيان ههيه
سهرسامی خۆی به پێشکەوتنی بواری میدیا لە کوردستان و شێوازی کاری دامەزراوەى كوردستان24 دهربڕى
K24 – ههولێر:
باڵیۆزی سوید له عێراق، پۆنتهس میلاندر سەردانی دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینهوه و راگهیاندنی کرد و له لێدوانێكی بۆ كوردستان24 سهرسامی خۆی به پێشکەوتنی بواری میدیا لە کوردستان و شێوازی کاری دامەزراوەکه دەربڕی کە بە چەندین زمان هەواڵ به ههر چوار پارچەی کوردستان و جیهان دەگەیەێنێت.
ئهمڕۆ باڵيۆزى سويد له عێراق سهردانى كوردستان24ى كرد و دوای کۆبوونەوە و گۆڕینەوەی سەرنج و بیروڕا لەگەڵ نوورهدين وهيسى، بەڕێوەبەری گشتيی دامهزراوهى كوردستان24، باڵيۆزى سويد سهرسامی خۆی به پێشکەوتنی بواری میدیا لە کوردستان و شێوازی کاری دامەزراوەکه دەربڕی.
گوتیشی: سوید و کوردستان وەک دەزانن، پەیوەندیيهکی توندوتۆڵیان هەیە، ئەوەی جێی سەرنجە لە دوایین هەڵبژاردن 6 کورد سەرکەوتن، ئێمە دەوروبەری 100 هەزار کوردمان لەسوید هەیە، ئەگەر هەڵە نەبم، کوردان لە سوید رۆڵێکی ئەرێنیان هەیە لە لایەنی ژیانی و ژیاریی و سیاسی و هونەری لە سوید، کوردی ناوداری هونەرمەندی کۆمێدیاش هەن، زۆریان دەناسم و زانیاریم لەسەر رەچەڵهکیان هەیە.
.jpg)