ڤیدیۆ.. خۆڵبارین هه‌ولێریشی گرته‌وه
خه‌ریكه چڕ ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و خۆڵبارینه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سنووری پارێزگای دهۆك و قه‌زای شنگالی گرته‌وه، رووی له پارێزگای هه‌ولێریش كرد و خه‌ریكه چڕ ده‌بێته‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ره‌بوو و هه‌ناسه‌ته‌نگییان هه‌یه، له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامك و مانه‌وه له ماڵه‌وه، خۆیان له زیانه‌كانی ئه‌و دیارده سرووشتییه بپارێزن.
به‌ر له كه‌متر له ماوه‌ی كاتژمێرێك، په‌یامنێری كوردستان 24 له سنووری قه‌زای شنگال رایگه‌یاند، له دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوه، خۆڵبارینێکی چڕ و گەردەلوولێکی به‌هێز، پارێزگای دهۆك و قەزای شنگال بە هەموو ناحیە و گوند و کۆمەڵگاکانییەوە ته‌نیوه.
سەبارەت بەم دیاردە سروشتییە، خودێدا جۆکی، بەڕێوەبەری سەپێندراوی ناحیەی سنوونێ بە کوردستان24 رایگەیاند، ئەم جۆرە خۆڵبارینه لەو دەڤەرانه دیاردەی سرۆشتین و لەم وەرزه‌ی ساڵ سەرهەڵدەدەن و بۆ هه‌ر رووداوێكییش لایەنە پەیوەنیدارەکانمان له ئامادەباشیدن.
لای خۆیەوە، دکتور حەیدەر بێناڤ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سنوونێ بۆ کوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، "تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن بەهۆی ئەم خۆڵبارینەوە رووینەداوە، بەڵام ئەم خۆڵبارینە مەترسی جدی لەسەر ژیان و تەندروستی هاوڵاتییان دەبێت، دوو کەسیش کە كێشه‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگییان هەیە، گەییندراونهته نەخۆشخانەکەمان".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سنوونێ ئاماژە بەوەشدا "دەرگای نەخۆشخانەی سنوونێ بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کراوە دەبێت".
هاوڵاتی سەلام شنگالی کە خەلكی کومەڵگای دەهۆڵایە له‌باره‌ی ئه‌و دیارده سرووشتییه‌وه گوتی: "هاوڵاتییان لەم گەردەلووله دەترسێن، بەتایبەتی ئەوانەی خانوویەکانیان لە خۆڵ دروستکراون، چونکە دەترسن خانووەکانیان بەسەریاندا بڕۆخێن".
لە رابردووش‌دا، ئەم جۆرە خۆڵبارین و گەردەلوولانە لە دەڤەری شنگاڵ روویانداوه و هەر جار زیان و زەرەری زۆری تەندروستی و مادی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
H.B