فه‌تح و سائیروون عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رپشك ده‌كه‌ن
"ده‌بێت عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌له له پێكهێنانی حكوومه‌ت بكات".
K24 - هه‌ولێر:
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانی فه‌تح و سائیروون، عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێیان به ته‌واوی ئازادكردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/10/2018، هادی عامری، له 37 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و گووتی: "پێویسته عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌له له پێكهێنانی حكوومه‌ت بكات، چونكه هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و سائیروون به ته‌واوه‌تی ئازادیان كردووه له ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی، هیچ فشارێك ناخه‌ینه سه‌ری، به‌پێچه‌وانه‌وه پاڵپشتی ده‌كه‌ین و هیواخوازین سه‌رجه‌م سه‌ركرده سیاسییه‌كان به‌رده‌وامبن له هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی".
دوایین رۆژ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به گوێره‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی له ده‌ستووری عێراقدا دیاریكراوه بۆ ئه‌م جاره رۆژی 3/11/2018 یه و پێشبینی ده‌كرێ، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێش ئه‌و واده‌یه ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات.