عه‌لی باپیر بۆ كوردستان 24 باسی شكاندنی شكۆی هه‌رێم و متمانه‌ی خه‌ڵك ده‌كات
"پێویستە سەرجەم لایەنەكان بیر لە بەرژەوەندییەكانی ھەرێم بكەنەوە"
K24- هه‌ولێر:
له گفتوگۆیه‌كدا له ستۆدیۆی كراوه‌ی كوردستان 24 له سێزده‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له شاری هه‌ولێر، عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "پێویستە سەرجەم لایەنەكان بیر لە بەرژەوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان بكەنەوە".
هه‌روه‌ها عه‌لی باپیر جه‌ختی كرده‌وه، "ده‌بێت لایه‌نه كوردستانییه‌كان كارێك بكەن شكۆی ھەرێم نەشكێت بۆئه‌وه‌ی متمانەی خەڵكیش زیاتر نەشكێ".
سه‌باره‌ت به بەشداریكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش لە حكومەتی داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌میری ئه‌و حزبه ئیسلامییه‌ی كوردستان گوتی: "بەشداریكردن و نەكردنیان بەشێكی پەیوەستە بە ئیرادەی بەرامبەر" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لە ھەموو حاڵەتێكیشدا كۆمەڵی ئیسلامی دەیەوێ، پەرلەمانی داھاتوو كارا بێت و حكومەتیش ھی ھەمووان بێت و پەند لە ھەڵەكانی رابردووی وەرگرێت و بە دامەزراوەیی بێت".
H.B