نه‌جمه‌دین كه‌ریم: كورد له كه‌ركووك بێده‌سه‌ڵاته و رووی ڕه‌شی خیانه‌تكاران له‌و شاره سپی نابێته‌وه
ئه‌و خیانه‌ته‌ی له 16 ئوكتۆبه‌ر كرا خه‌ڵكی كه‌ركووكی خسته ژێر ده‌ستی داگیركه‌رانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له گفتوگۆیه‌كدا له ستۆدیۆی كراوه‌ی كوردستان 24، له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر، نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر، هه‌رچه‌نده‌ی گوتی پێویست ناكات له هه‌موو بۆنه‌كاندا باسی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئوكتۆبه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام له‌وه‌ش سڵی نه‌كرده‌وه كه باسی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و رووداوه بكات و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و خیانه‌ته‌ی له 16ی ئوكتۆبه‌ر كرا، خه‌ڵكی كه‌ركووكی خسته ژێر ده‌ستی داگیركه‌رانه‌وه و تائێستا به‌ده‌ست ئه‌و سته‌مكارانه‌وه ده‌ناڵێنن كه ده‌یانچه‌وسێننه‌وه".
"ئێمه به‌و بۆنه‌یه‌وه كه ته‌نیا 2 رۆژی ماوه ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌دا تێپه‌ڕێت، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، گه‌لی كورد گه‌لێكی نه‌به‌رد و جوامێره و هه‌رگیز ناڕووخێت".
سه‌باه‌ت به ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانیش چ له پارێزگای كه‌ركووك یاخۆد له‌به‌غدا، كه‌ریم جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌وانه‌ی له 16ی ئوكتۆبه‌ر خیانه‌تیانكرد واده‌زانن به‌گۆڕینی پۆستی كه‌سێك ئه‌و په‌ڵه ره‌شه ده‌سڕنه‌وه كه له‌و كاره قیزه‌وه‌نه‌دا له‌سه‌ر روخساری خۆیان درووستكرد".
هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌وانه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌یان كرد، ئێستاش له كه‌ركووك دانیشتوون و له‌و باوه‌ڕه‌دان خه‌ڵكی ئه‌و شاره متمانه به‌و به‌ڵێنانه‌یان ده‌كات كه هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووینه‌دابێت و نازانن كه خه‌ڵكه‌كه چیتر باوه‌ڕیان پێ ناكات و به‌ناپاك و خیانه‌تكار پێناسه‌یان ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر و به‌شداری نه‌كردنی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و شاره، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: "من به‌رگری له پارتی ناكه‌م، چونكه پارتی پێویستی به به‌رگریكردنی من نییه و خۆی ده‌توانێت به‌رگری له‌خۆی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پارتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نیشانداوه، چونكه دڵنیایه له‌وه‌ی ئێستا كورد له كه‌ركووك هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ماوه".
تایبه‌ت به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: "وه‌ك هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا هاتوون، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیشدا هاتووه، هه‌ر له‌ره‌نجامی خیانه‌ت و ده‌ستێكه‌ڵكردنی لایه‌نێكی سیاسی بوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و په‌لكێشكردنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بوو بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه‌ریم دووپاتیكرده‌وه، "لایه‌نێكی سیاسی ده‌ستبه‌رداری هه‌موو پۆست و پێگه و ده‌ستكه‌وتێك بووه، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی رووی خۆیان له‌و ره‌شبوونه داشۆرن، كه له ئه‌نجامی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئوكتۆبه‌ر پڕژاوه‌ته سه‌ریان".
له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكیش كه‌ریم گوتی: "هێنانی كه‌سێك له شوینێكی دیكه هیچ له دۆخی ئه‌و شاره ناگۆڕێت"، تایبه‌ت به سه‌رۆك كۆماری پێشووش، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئێمه سه‌رۆككۆمارێكمان هه‌بوو، له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، ورته‌ی لێوه نه‌هات"، هه‌ربۆیه نه‌جمه‌دین كه‌ریم دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته ئه‌و دۆخه‌ی له كه‌ركووك هه‌یه به‌هه‌ر نرخێك بێت بگۆڕدرێت، كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا به كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ پێش رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر ده‌كرێت".
گوتیشی، "ئێمه نابێت لۆمه‌ی به‌رامبه‌ری خۆمان بكه‌ین، كاتێك خۆمان ناپاكی بكه‌ین، چونكه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ ده‌ستكه‌وت نیشانی جه‌ماوه‌ری خۆیان بده‌ن، به‌ڵام پێویسته ئێمه پێداچوونه‌وه بۆ خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك له 16ی ئوكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستی تێكه‌ڵنه‌كردبا و رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری نه‌كردبا، عه‌بادی هه‌رگیز ئه‌و توانایه‌ی نه‌بوو به‌هێز خاكی هه‌رێمی كوردستان داگیر بكات".
هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا بۆ كوردستان 24، كه‌ریم دووپاتیكرده‌وه، "نابێت وا بیر بكه‌ینه‌وه كه مادده‌ی 140 له‌بارچووه، گرنگترین شت كاركردنه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه و پێویسته هه‌وڵی جددی بۆ بدرێت".
H.B