ساڵح موسلیم: ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر داعشمان هێنا به‌سه‌ر رژێمی سووریاش ده‌هێنین
ساڵح موسلیم هه‌ڕه‌شه له رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م هۆشداری دایه حكوومه‌تی سووریا، كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان وه‌ڵامێكی توندیان ده‌بێت.
موسلیم له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵ بدات هێرشی سه‌ر ئه‌و ناوچانه بكات كه له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رمانهێناون، ئه‌وا چاره‌نووسیان هه‌مان چاره‌نووسی داعش ده‌بێت".
ئه‌م قسانه‌ی ساڵح موسلیم وه‌ك وه‌ڵامێكن بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، كه ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو: "دوای كۆنترۆڵكردنی ئیدلب، روو له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كه‌ین و دووباره ناوچه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ینه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات "مه‌سه‌ده" ئه‌و لێدوانه‌ی موعه‌لیمی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، "باوه‌ڕمان به چاره‌سه‌ری سیاسی نییه و ئێمه هیچ كات شه‌ڕی حكوومه‌تی سووریامان نه‌كردووه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هێزی به‌رگریكردنن و ئه‌و زمانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ش كه ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌ت قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن، خزمه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات".
H.B