خانه‌واده‌ی شه‌هیدێكی 16ی ئوكتۆبه‌ر چاوساغانی رووداوه‌كه به رووڕه‌ش ناوده‌به‌ن
"نامانه‌وێ خیانه‌تكارانی 16ی ئوكتۆبه‌ر له‌هیچ سووچێكی جیهان نوێنه‌رایه‌تیمان بكه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
كه‌س و كاری شه‌هیدێكی 16ی ئوكتۆبه‌ر له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌یان قسه بۆ كوردستان 24 ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، خیانه‌تكارانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و خاكفرۆشان رووڕه‌شن.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 چار، باوكی شه‌هید كه‌یوان له سۆران رایگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده دڵته‌نگین به شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌مان، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا سه‌ربه‌زین كه له‌پێناو پارێزگاریكردن له خاكی كوردستان شه‌هید بووه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان له خاكی كوردستان كرد و ناوچه كوردستانییه‌كانیان راده‌ستی داگیركاران كرد، رووڕه‌ش و شه‌رمه‌زارن".
كاروانیش كه برای شه‌هید كه‌یوانه، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر قسه‌كانی باوكی، هه‌روه‌ها گوتیشی: "نامانه‌وێ رێگه به خیانه‌تكاران و خاكفرۆشان بدرێت نه له هه‌رێمی كوردستان و نه له عێراق و نه‌له هیچ شوێنێكی جیهان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد بكه‌ن، چونكه له 16ی ئوكتۆبه‌ر سه‌لماندییان كه توانای نوێنه‌رایه‌تیكرنی كوردیان نییه".
هاوسه‌ری شه‌هیدی ناوبراویش، كه له ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی هاوژینه‌كه‌ی سه‌ردانی گۆڕی شه‌هدیه‌كه‌ی كردبوو، دڵته‌نگی و حه‌سره‌تی خۆی به له‌ده‌ستدانی باوكی دوو منداڵه‌كه‌ی كه یه‌كێكیان دوای شه‌هیدبوونی باوكی له‌دایكبووه، بۆ كوردستان 24 هێنایه زمان.
16ى ئوكتۆبه‌ر جگه له‌وه‌ی رووداوێكی ره‌ش و خیانه‌تێكی گه‌وره‌بوو به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی سه‌رتاپای گه‌لی كوردستان، له هه‌مان كاتدا به سه‌دان منداڵی بێباوك كرد و جه‌رگی ده‌یان دایك و هاوسه‌ر و خوشك و برای به ڕشتنی خوێنی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له‌و رووداوه‌دا سووتاند.
H.B