كوردستان.. له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا ژنێك به یه‌ك سك پێنج منداڵی ده‌بێت
3یان كوڕن و دووانیش كچن
K24 - قامیشلۆ:
له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، ژنێك به یه‌ك سك پێنج منداڵی ده‌بێت.
هه‌نا حاته‌م، دایكی منداڵه‌كانه و دوای نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رهێنانی منداڵه‌كان، ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكیدایه و ته‌ندرووستی خۆی و منداڵه‌كانیشی باشن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كان، له‌و پێنج منداڵه، سێیان كوڕن و دووانیشیان كچن، ئێستاش له ژێر چاودێری ته‌ندرووستیدان.
هه‌نا له‌گه‌ڵ عه‌لی هاوسه‌ری، دانیشتووی ناوچه‌ی هیلالیه‌ی شاری قامیشلۆن، بۆ دڵنیابوون له ته‌ندرووستی دایك و منداڵه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی هێڵراونه‌ته‌وه.
ئ. م