كوردستان.. له‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا ژنێك به‌ یه‌ك سك پێنج منداڵی ده‌بێت

3یان كوڕن و دووانیش كچن

K24 - قامیشلۆ:

له‌ شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، ژنێك به‌ یه‌ك سك پێنج منداڵی ده‌بێت.

هه‌نا حاته‌م، دایكی منداڵه‌كانه‌ و دوای نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رهێنانی منداڵه‌كان، ئێستا له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌ و ته‌ندرووستی خۆی و منداڵه‌كانیشی باشن.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ته‌ندرووستییه‌كان، له‌و پێنج منداڵه‌، سێیان كوڕن و دووانیشیان كچن، ئێستاش له‌ ژێر چاودێری ته‌ندرووستیدان.

هه‌نا له‌گه‌ڵ عه‌لی هاوسه‌ری، دانیشتووی ناوچه‌ی هیلالیه‌ی شاری قامیشلۆن، بۆ دڵنیابوون له‌ ته‌ندرووستی دایك و منداڵه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هێڵراونه‌ته‌وه‌.

ئ. م